بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەوڕۆ دووشەممە لە دیداری "سەید بێن حەمەد بێن حەموود ئەبووسەعیدی" وەزیری دەرەوەی عەمان، پەیوەندییەکانی دوو وڵاتی دێرین، دۆستانە و نزیک لەیەک وەسف کرد و وتی: درێژە و پەرەدانی زیاتر بەو پەیوەندییە سازێنەرانە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر گرنگە.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها ڕێککەوتنی دوو وڵات بۆ بەڕیوەبردنی کۆبوونەوەی فاهاتووی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکارییە ئابوورییەکان لە داهاتووی نزیکی نرخاند و وتیشی: پەیجووری و هەنگاوی باش هەڵگیراوە، بۆ ئەوەی خێراتر ڕێککەوتنە پێشووەکان ڕاپەڕێندرێ و ڕێککەوتنی نوێ لە نێوان دوو وڵاتدا مسۆگەر بێت.
پزشکیان ڕوانین و هەڵوێستی کردەکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پەرەدان بە ئاشتی و ئاسایش لە ناوچە و لە نێوان هەموو وڵاتانی ئیسلامی ڕاگەیاند و خوازیاری پەیوەندیی جدیتری ئێڕان و عەمان لەو پێناوەدا بوو.
Your Comment